فڕۆکەیەكی سەربازیی ڕووسیا كەوتە خوارەوە و چوار كەس کوژران
فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی ڕووسیا کەوتە خوارەوە، بەم هۆیەشەوە چوار كەس لە كارمەندەكانی ئەم فڕۆكەیە گیانیان لە دەستدا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەكی سەربازی لە جۆری ئیلۆشین دو 76 لە فڕۆکەخانەی شاری ڕیازانی ڕووسیا لە كاتی فریندا گڕی گرت و کەوتە خوارەوە لە ئەنجامدا چوار كەس لە نۆ كارمەندی ئەم فڕۆکەیە کوژران.
دەوترێت کە فڕۆکەکە بەهۆی کەم و کوڕی یەکێک لە بزوێنەرەکانیەوە توشی ئەو ڕووداوە بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل