ماكیاژە باوەكانی وەرزی هاوینە

ماكیاژە باوەكانی وەرزی هاوینە

مۆدی ماكیاژەكان بۆ وەرزەكان بە پێی خواستی خانمان و پسپۆڕانی ماكیاژ دەردەكەوێت، هەر مۆدێكی ماكیاژ گوزارشت لە كات و ساتی ئەو وەرزە دەكات كە خانمان بەكاری دەهێنن، ماكیاژەكانی وەرزی گەرما پێویستە بە جۆرێك بێت كە نەتوێتەوە و بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە، شێوازەكانی ماكیاژی وەرزی هاوینە بریتیین لە: ماكیاژی بێ ماكیاژ – hungvanngo مۆدێكی ناسك و رەوایە، كە بریتییە لە ماكیاژێكی زۆر سادە، كە بێئەوەی دەربكەوێت، تەنیا ماكیاژێكی تەنك دەبێت، ئەمەش لە رێگەی بەكارهێنانی تەڕكردنی پێست و سیرۆمی روخساری سادەوە دەبێت، لەگەڵ دژە خۆر مۆدێكی شایستە دەبێت، بۆ كاتی دەرچوون و بەر خۆر گونجاوە. ماكیاژی چاوی گەش، ئەو شێوازە لە ساڵی 2022 دەركەوتووە، كە دەكرێت بۆ كاتی بۆنە و یادەكان بەكار بهێنرێت، پشتچاوی دیاریكراو بۆ وەرزی هاوینە بریتیین لە رەنگی سەوزی كراوە، كە لە بەشێكی زۆری چاو دەدرێت بە درێژایی برۆكان، هەروەها رەنگی پەمەیی كراوە. ماكیاژی بلاش لەسەر روخسار، شێوازێكی ناسكە بۆ دەرچوون و گەشت بەكاردێت كە بریتییە لە ماكیاژی بلاش لەسەر روومەت و لووت، كە هاوشێوەی رەنگی خۆر بێت، ماكیاژی برۆی پان، شێوازێكی رازاوەیە سەرەتا پێویستە ماكیاژی برۆكان بكەیت، دواتر بە جەلیی برۆ، بەشی ناوەوەی برۆ بۆ دەرەوە پان دەربخە ئەمەش بە فڵچەی ماكیاژ دەبێت.

Top