سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر دەكات

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر كرد و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك بارزانی و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا تاوتوێ كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/6/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر كرد، لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك بارزانی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.

دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد له‌ سووریا، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

Top