بایدن بڕی یه‌ك ملیار دۆلار بۆ هاوكاریی سه‌ربازیی ئۆكرانیا تەرخان دەكات
بەپێی هەواڵێكی تۆڕی هه‌واڵی BBC كە دوێنی بڵاوی كردەوە جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كردووەتەوە كە وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڕی (یه‌ك ملیار) دۆلاری وه‌ك هاوكاری له پێناو دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئۆكرانیا دەستەبەر كردووە، ئەم هاوكارییەش موشه‌ك و پێداویستی به‌رگریی ئاسمانی و چه‌كی دوورمه‌وداو مامناوه‌ند و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دەگرێتەوە، جەختی لەوەش كردووەتەوە كە ئەم هاوكارییە لە كاتێكی زۆر نزیكدا بۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیای دەنێرێت.
بەگوێرەی هەواڵەكە هەندێ لەو هاوكارییانە به تایبه‌تی به‌و سه‌ربازانه دەدرێن كە له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگن نەخاسمە ئەوانەی له ناوچه‌كانی دۆنباس جێگیرن.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەشی بەوە داوە كە جارێكی دیكه دەیسەلمێنێت كە ئەم هاوكارییانە بۆ ئۆكرانیایە و پاڵپشتی گشت هه‌نگاوه‌كانی ئۆكرانیا ده‌بێت له پێناو دامركانه‌وه و كۆتایهێنان به هه‌ڕه‌شه‌كانی شەڕخوازانی ڕووسیا.
شایانی باسە پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا هاوكاریی سه‌ربازی پێشكه‌ش به هێزه‌كانی ئۆكرانیا كردبوو كە بەهاكەی گەیشتە (هه‌شت سه‌د میلۆن) دۆلار، كە ئەو چەك و پێداویستییانە بریتی بوون لە مووشەكی دوورمه‌ودا و سەدان هەزار مووشه‌كی جۆراوجۆری دیكە، ئەمە جگە لە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، تاكو سوپای ئۆكرانیا لەو شەڕەدا لەگەڵ هێزەكانی ڕووسیا سوودی زیاتر لەو هاوكارییانە ببینێت.