وەزیری دەرەوە گیتار دەژەنێت

وەزیری دەرەوە گیتار دەژەنێت

كەسایەتییە ناودارە سیاسییەكانی جیهان، جگە لەوەی كاری سیاسیەت دەكەن و رۆژانە سەرقاڵی جیهانن و، لە ژیانی رۆژانەدا كەسانی ئاسایی و سادەن و چەندین بەهرەی جۆراوجۆریان هەیە، دوای ئەوەی ئەنتۆنی بلیكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەك میوانێك لە بەرنامەی لەیت شۆی كەناڵی سی بی ئێسی ئەمریكی و لەلایەن پێشكەشكاری ناوداری ئەمریكی ستیڤن كۆڵبێرت پێشكەش دەكرێت، بلیكنی دوای چەندین گفتوگۆی سادە و پڕ لە پێكەنین كە خۆی لە زۆربەی وتارەكانیدا كەسێكی توڕە و توند دیارە، بەڵام لەو بەرنامەیەدا تەواو پێچەوانەی وتارە سیاسیەكانی بوو، جگە لەوەش لە كۆتایی بەرنامەدا خۆی لە تیمی میوزیكی بەرنامەكەدا نزیك كردەوە و گیتارێكی گرتە دەست، چەند پارچە میوزێكی بە بەهرەی خۆی لە گیتار ژەنیندا پێشكەشی میوانان كرد، وەزیری دەرەوە هەر لە بەرنامەكەدا ئاماژەی بەوەدا كە شەڕی ئۆكڕانیا رەنگە سەرقاڵمان بكات، بەڵام هەستەكانمان ناكوژێت.

 

Top