برووسكه‌ى پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى (٦٥)ساڵه‌ى دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا

به‌ڕێز/ سعود مه‌لا سكرتێری گشتی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا
به‌بۆنه‌ى (٦٥)مین ساڵیادى دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان –سوریا جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى ئێوه‌ی بەڕێز و كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى حزبه تێكۆشه‌ر و دێرینهكهتان ده‌كه‌ین و، ئومێده‌وارین هه‌میشه له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتندا بن له‌پێناو به‌دیهێنانى گشت مافه نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان–سوریا وه‌كوو یه‌كه‌م حزبی سیاسی كوردی له كوردستانی سوریا ( ٦٥) ساڵ پێش ئێستا دامه‌زرا، یه‌كێك بوو له وێستگه گرنگه‌كانی خه‌باتی سیاسی رێكخراو له سوریا به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه و رێكخستنی هه‌وڵ و تواناكان و ئاراسته‌كردنی جەماوەر لە پێناو به‌دیهێنانی ماف و داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردستان له سوریا.
پارتی دیموكراتی كوردستان–سوریا وه‌كوو حزبێكی میانڕه‌و و بوێر و متمانه‌پێكراو له لایه‌ن گه‌لی كوردستانی رۆژئاوای كوردستان له رابردوو و ئێستاشدا له مه‌یدانی خه‌بات و قوربانیداندا هه‌میشه له رێزی پێشه‌وه‌ی كاروانی تێكۆشان بووه، وێستگه جیاجیاكانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له سوریا ئه‌و شایه‌دیه بۆ ئه‌م حزبه ره‌سه‌ن و ههڵقوڵاوەی ناو جه‌رگه‌ی كۆژان و ئازاره‌كانی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان له كوردستانی سوریا ده‌ده‌ن، كه هه‌میشه له كاروانی خه‌بات و تێكۆشاندا پێشڕهووبووه له پێناو به‌دیهێنانی ماف و ئازادیه‌كانی گه‌لی كورد له سوریا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه دوباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر هاوپه‌یمانیی و دۆستایه‌تى به‌هێزى نێوانمان و سوور بوون له سه‌ر پته‌وكردنى بنه‌ما راست و دروسته‌كانى خه‌بات و تێكۆشانى مه‌ده‌نیانه و دیموكراسیانه و به‌دیهاتنى ته‌واوی ئامانجه‌كان له ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی.
دووباره (٦٥) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (PDK-S) پیرۆز ده‌كه‌ین و دڵنیاین کۆسپ و تەگەرە دروستکراوەکانی بەردەم خەباتی رەواتان کاتین و مەیدانی راستەقینەی تێکۆشان دواجار ھەر بۆ حزبە رەسەن و جەماوەرویستەکانە و، كاروانی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه و دیموكراسیتان به‌رده‌وام و بەرھەمدار دەبێ.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن...
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
١٤ـی٦ـی٢٠٢٢