زێلێنسکی سوپاسی بەریتانیا دەکات بۆ ڕۆڵی پێشەنگی لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا

زێلێنسکی سوپاسی بەریتانیا دەکات بۆ ڕۆڵی پێشەنگی لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا

 

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سوپاسی لەندەنی کرد بۆ ڕۆڵی پێشەنگی لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا بە بۆنەی سەردانی بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا بۆ کیێڤ.

 

ئەو گوتیشی: وشەکان دەگۆڕدرێن بۆ کردار، ئەمەیە کە جیاوازی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئۆکرانیا و بەریتانیا و پەیوەندییەکانی نێوان ئۆکرانیا و وڵاتانی دیکە دروست دەکات. پێدەچێت ئەو ڕەخنانە ئاراستەی وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بكرێت، كە ناوبراو ناوی نەهێناوە، بەپێی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی فەرەنسا.

 

زێلێنسکی ئاماژەشی بەوە كرد كە  "چەک، دارایی، سزا: لەم سێ فایلەدا بەریتانیا سەرکردایەتیی خۆی نیشان دەدات"، بەپێی ڤیدیۆ کلیپێک کە لە ئەکاونتەکەیدا لەسەر ئەپڵیکەیشنی "تێلێگرام" بڵاوکراوەتەوە.

 

هەروەها بێن واڵاس وێنەیەکی گەورەکراوی پۆستەی بەناوبانگی کیێڤی خستەڕوو کە یادی نوقمبوونی کەشتیی کروزەری مۆسکڤای بەلەمی دەریای ڕەشی ڕووسیا لە مانگی نیساندا دەکاتەوە.

 

لە لای خۆشیەوە واڵاس ستایشی هەوڵە "نائاساییەكان"ی سەرۆك و گەلی ئۆكرانیای كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشكركێشیی ڕووسیا، لە كاتێكدا ڕۆژئاوای ئۆكرانیا داوای چەكی قورس دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی ڕووسیا لە حەوزی دۆنباس، بەتایبەتی لە شاری سەرەكیی سیڤێرۆدۆنێتسك .

 

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەكەی دوو ڕۆژەی كارەكە ئەوەیە ڕاستەوخۆ ببینین كە چۆن پێداویستییەكانی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا پەرەدەسەنن لەگەڵ بەردەوامبوونی گۆڕانكاریی سروشتی شەڕەكە.

 

Top