ستافی پزیشکی لە سەرتاسەری فەڕەنسا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

ستافی پزیشکی لە سەرتاسەری فەڕەنسا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

 

 

 

پەرستارەکان و کارمەندانی دیکەی پزیشکی لە فەرەنسا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی فرانسا، چەند ڕۆژێک پێش دەنگدانی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا، کارمەندانی تەندروستی لە شارەکانی سەرانسەری ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دەرماڵەی زیاتر و خزمەتگوزاری باشتریان کرد.

ئەم خۆپیشاندانانە لە کاتێکدا دێت کە یەکێتی نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکانی فەڕەنسا دەڵێن: لە زۆربەی سەنتەرەکان بەهۆی نەبوونی پێداویستی و دەرماڵە و ئاسانكاری، توشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیان لە دەست دەدەن.

هەرچەندە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن بەم دواییانە فەرمانی بە دواداچوونی دەرکرد بۆ یارمەتیدانی دەستبەجێ بۆ یەکەی فریاکەوتن، بەڵام نەخۆشخانەکان تووشی کەمی پزیشک  دەبنەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top