بەهۆی تەقەکردن لە فرۆشگایەك دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقەکردن لە فرۆشگایەك دوو كەس گیانیان لەدەستدا

 

 

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت: لە ئەنجامی تەقەکردن لە فرۆشگایەك لە سەنتەری شار دوو کەس کوژران.

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: کە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ناوەندی ویلایەتی هسن ، ڕووداوی تەقەکردنی بەخۆیەوە بینی و لە ئەنجامدا دوو کەس لە تەقەکردنەکەدا گیانیان لەدەستدا.

بە وتەی لێکۆڵەرەوانی ئەڵمانی، دیمەنی تەقەکردنەکە کە لە کاتژمێر 13:06 بەکاتی ناوخۆیی لە فرۆشگایەك لە شاری «شوالم ‌ئشتات» لە باكووری ویلایەتی هسن ڕوویداوە.  

وتەبێژی پۆلیس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی « بیلد » ئەڵمانی گوتی: لەم کاتەدا هۆکاری ئەو تاوانە نەزانراوە و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەیە، سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top