لەهێرشێکدا بۆ سەر کڵێسایەک ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێكەوتەوە
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە ویلایەتی ئۆندۆی نێجیریا، ژمارەیەکی زۆر كە منداڵیشی تێدایە کوژران و برینداربوون.
بەپێی میدیاکانی ناوخۆ، هێرشەکە لەلایەن چەکدارە نەناسراوەکانەوە لە کاتی نەریتە ئایینیەكان لە کڵێسا ئەنجام دراوە.
رۆتیمی ئاکردۆلۆ پارێزگاری ئۆندۆ ڕووداوەکەی بە "هێرشێکی دڕندانە و شەیتانی" لە دژی خەڵکی بێتاوان وەسفکرد.
ئاکردۆلۆ ئاماژەی بەوەشدا، كەهێزە ئەمنییەکان دەست بەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە ولێکۆڵینەوەش لەوباریەوە دەستی پێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل