بەهۆی تەقەکردن لەنەخۆشخانەیەك 4 كەس کوژران

بەهۆی تەقەکردن لەنەخۆشخانەیەك 4 كەس کوژران

لە ئۆکلاهمای ئەمریکا، چەکدارێک دەچێتە ناو نەخۆشخانەیەك و تەقە لە خەڵك دەكات، بەم هۆیەشەوە چەند کەسێك كوژران و بریندار بوون.

پۆلیسی شاری تولسا ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە چەکدارێک چوار کەسی لەناو بینایەکی پزیشکیدا لە تولسا لە ئۆکلاهما کوشت و پاشان خۆی كوشت، تەقەکردنەکە لە نەخۆشخانەی سنت فرانسیس ڕوویدا، كوژراوەكان  نەخۆش و پزیشک  بوون.

ئەم ڕووداوەی نەخۆشخانەی شاری تولسا چەند ڕۆژێک دوای خراپترین کوشتاری قوتابخانەیەك لە ئەمریکا دێت، لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی هێرشەکە لە شوێنی ڕووداوەكە بەردەوامە.

لە دە ڕۆژی ڕابردوو لە تێکساس. ڕووداوی كوشتن ڕوویدا كە 18 قوتابی و3 مامۆستا  لە ڕووداوەکەدا کوژران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top