«پشیلە ڕەش» لە سینەماكانی هەرێم نمایش دەكرێت

«پشیلە ڕەش» لە سینەماكانی هەرێم نمایش دەكرێت

فیلمی سینەمایی پشیلە ڕەش لە دەرهێنانی كەریم ئەمینی و بەشداریی ژمارەیەك لە ئەكتەرە ناودارەكانی سینەمای ئێران، لەوانە: (بەهرام ڕادان، تەڕلان پەروانە، حسێن پووركەریمی، كیا ڕوكنی، بەهارە كیان ئەفشار، عەلیڕەزا ئوستادی، پەیام ئەحمەدی نیا، ئازادە سەدیری، بێهرووز قادری، ستایش ڕەجایی نیا، ئارەزوو نەبووەت) و بە ئامادەبوونی (ڕەزا یەزدانی، ئیحسان كەرەمی، عەلی ئۆوجی، نیگار شیرازی) و گرووپی موزیكی «سوێن» لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە سەر پەردەی سینەماكان.

«پشیلە ڕەش» لە سینەماكانی هەرێم نمایش دەكرێت

نمایشی گشتیی «پشیلە ڕەش» بە بەرپرساریی محەمەد تۆریوەریان لە ڕۆژی30/7/2022 لە سینەما «سالم» لە شاری سلێمانی و، لە ڕۆژی دووی حوزەیران لە سینەمای «ئێمپاییەر»ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر دەست پێ دەكات و، لە درێژەی نمایشی خۆشیدا لە سینەمای «دهۆك مۆڵ» لە شاری دهۆك نمایش دەكرێت.
ئەم فیلمە تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی جۆراوجۆری نێودەوڵەتیی فیلمدا لە ئاستی جیهان بەشداریی كردووە، لەوانە: «وەرشەو» لە وڵاتی پۆڵەندا، «سووفیا» لە وڵاتی بوڵگاریا، فێستیڤاڵی هونەریی پێشكەوتووی «چۆنگ كینگ» Chongqing Pioneer لە وڵاتی چین، «داكا» لە وڵاتی بەنگڵادش و هەروەها لە فێستیڤاڵەكانی «پڕێنس ئێدوارد» و «ڤەنكۆڤەر» لە وڵاتی كەنەدا.

«پشیلە ڕەش» لە سینەماكانی هەرێم نمایش دەكرێت

فیلمی سینەمایی «پشیلە ڕەش» بەرهەمی ساڵی 2020 ناوەڕۆكێكی كۆمەڵایەتیی هەیە و، ڕوانینێكی هەیە بە پرسەكانی ئەمڕۆی گەنجان، ستافی ئامادەبوونی «پشیلە ڕەش» بریتین لە:
نووسەر عەلی ئەسغەری، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن مورتەزا هدایی، وێنەگر هۆمایوون قوربانی، مونتاژ بەهرام دێهقانی، دەنگدانەر ئیرەج شەهزادی، ئاوازدانەر بامداد ئەفشار، دەنگهەڵگر سەعید بێجنۆردی، دیزاینی میكیاج مەحموود دێهقانی، دیزاینی شانۆ حوجەت ئەشتەری، دیزاینی جلووبەرگ گوڵناز گوڵشەن، بەڕێوەریی بەرهەم محەمەد حەیەدەر قولی، داڕشتنی پلان فرووزان جەلالی، جێگری بەرهەم عیرفان سەفەری، بەڕێوەری كەرەستەكان مەهدی عەباسی، یاریدەدەری یەكەمی دەرهێنەر مەیسەم بەیدەقی، راوێژكاری شانۆ فائیزە گركانی، دیمەنە تایبەتەكان وەحید قوتبی زادە، بەرهەمهێنەر بەهرام ڕادان، بەرهەمی «خانەی خەلاق رادڕو».

Top