لە کڵێسایەک لە نەیجیری 31 كەس گیانیان لە دەستدا
پۆلیسی نەیجیری ڕایگەیاند: کە ئەمڕۆ بەهۆی قەرەباڵغی و فشاری جەماوەری لە کڵێسایەک لە ویلایەتی ریورز لە باشووری ئەو وڵاتە بەلایەنی کەم 31 کەس گیانیان لە دەستداوە.
گریس ئێرینگ کۆکۆ، وتەبێژی پۆلیسی ویلایەت، گوتی: بەسەدان کەس بۆ وەرگرتنی خواردن هاتبوون بۆ کڵێساکە و بە لێشاو ڕوویان لە دەرگای كڵێسا كردووە و بەم هۆیەشەوە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بوو.
گوتیشی: هەندێك کەسێک ئارامگریی خۆیان لە دەستداوە و دەستیان کردووە بە پاڵنانی یەکتر، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لەخەڵک ژێرپێ بكەون .
ئەو بەرپرسەی نەیجیری ئەوەشی خستەڕوو، کە پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەیە و ڕووداوەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
گوڵان: سەردار خەلیل