له په‌راویزی سه‌مپزیۆمی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له زانكۆی سۆران وه‌سفێكه له خاكی گه‌وهه‌ره كوردستان
ڕۆژی هه‌ینی ٢ی گوڵانی ساڵی ٢٠٢٢ی كوردی، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له سه‌مپۆزیۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی "مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری بیستراو و بینراوی كوردی" له زانكۆی سۆران، له‌گه‌ڵ دۆستی ڕێزدار كاك "ئه‌نوه‌ر ڕه‌وشه‌ن" سه‌فه‌رمان ده‌ستپێكرد. له سه‌رشیوی مه‌ریوانه‌وه وه‌ڕێكه‌وتین. ئه‌و دۆڵه‌مان بڕی و تاڤگه‌ی "گه‌وێڵه" له سه‌ر تاشه‌به‌رده‌كان داشۆڕاندبوو جێهێشت، گه‌یشتینه به‌رزترین خاڵی ناوچه‌كه چیای "كانیكون". كانیكونی ڕووه‌و مه‌ریوان و چۆمی جه‌غه‌توو ڕوو به سه‌قزه. ژنان و پیاوانم ده‌بینی له قه‌دپاڵی كێوه‌ده‌هه‌نده‌كه‌دا وه‌داوی گیای خۆڕسكی خواردندا ده‌گه‌ڕان. ڕێگای مه‌ریوان سه‌قزمان له به‌شی "دووئاو" به‌رداو، ڕێگای بانه - مه‌ریوانمان گرته‌به‌ر.
شاره‌كانی بانه، سه‌رده‌شت و ده‌یان گوندمان به‌جێهێشت، گه‌یشتینه شاری خانێ، و ڕێگای پڕ هه‌ورازمان گرته‌به‌ر، گه‌یشتینه سنووره ده‌سكرده‌كه‌ی مارك سایكسی ئینگلیزی و ژرژ پیكۆی فه‌ڕانسه‌وی. پاسپۆرتمان مۆر كرا و دواتر له ژێر چاوی كامێراكانه‌وه تێپه‌ڕین. پێش وه‌رگرتنی پاسپۆرت، خاتوونێكی به‌ڕێز به‌ڵگه‌ی تاقیكاری كڕۆنای لێداواكردین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من دوو جار له ئێران ئه‌نجامم دابوو، به توورێ لێیان وه‌رنه‌گرتم. كاروباری سنووره‌كه‌ی سایكس پیكۆمان ته‌واوكرد. وێڕای پێشوازی گه‌رمی شاندی زانكۆی سۆران، به پیریمانه‌وه هات.
حاجی ئۆمه‌ران، ناوچه‌یه‌كی كوێستانی، كانیاوه‌كان و دۆڵه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌یان و سه‌دان جۆگه‌ی تر، یه‌كیان له ئامێز ده‌گرت و سه‌مایان ده‌كرد. گه‌یشتینه چۆمان، چۆمانم تا ئه‌و ده‌مه نه‌دیتبوو، به‌ڵام وه‌ك خۆشه‌ویستی به‌شێ له نیشتمان، وشه‌ی "چۆمان" زۆر منداڵی، گوند و شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵگری ئه‌و ناوه‌ن لام خۆیی بوو. چۆمانمان تێپه‌ڕاند، دواتر گه‌یشتینه شاری سۆران.
سۆران كه سه‌رده‌مێ هۆردووگای كوردكوژان بووه، به‌رخۆدانی پێشمه‌رگه، خێمه‌ی سه‌دام له‌بن دێنێت، ئه‌مڕۆ شاری زانكۆ و فێرگه‌یه. به چه‌كی زانست، بیری نه‌فامی ده‌ڕه‌وێنێ. ئه‌مڕۆ كچان و كوڕان له قوتابخانه و زانكۆكاندا، به هه‌وڵی بیرمه‌ند و زانا و مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كرێن به ده‌م ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه به‌ره‌و لووتكه هانده‌درێن.
شه‌و له سۆران ماینه‌وه، به‌یانی له‌گه‌ڵ "د.ئه‌بووبه‌كر باڵه‌كه‌یی" چووین بۆ بارزان.
گوندی "بارزان" پاڵی به چیای "شرین"ه‌وه داوه. بارزان لانكی پێگه‌یاندی شێخ سه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌د و مه‌لا مسته‌فای نه‌مر و سه‌دان ڕۆڵه‌ی چاونه‌ترس كه هه‌موو ژیانیان ته‌رخانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و ڕزگاری گه‌لی كوردستان بووه.
مه‌زاری نه‌مرانی بارزان، له نێو كێوێ هه‌ڵكه‌وتووه، ڕۆژانه به پۆل و ده‌سته، كورد و غه‌یری كورد چه‌پكه گوڵی وه‌فای پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
مۆنۆمێنتی ٨٠٠٠ بارزانی ئه‌نفال كرا‌و، له دووره‌وه باسی كۆمه‌ڵكوژی گه‌لێ ده‌كات. كه بێ‌تاوان قوربانی دڕه‌نده‌یی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ڕژێمی بوون.
ئێواره گه‌یشتینه‌وه هوتێله‌كه، بڕیاره سبه‌ی له زانكۆ ئاماده‌بین. چاوێكم به نووسینه‌كانمدا خشانده‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌یه ٢ی گوڵان، ١٢٤ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، به هه‌وڵی دڵسۆزان و نووسه‌رانی نیشتمان، ده‌سته‌چیله‌ی بۆ دابین ده‌كرێت.
له كاتی دیاریكراودا گه‌یشتینه زانكۆی سۆران، له نووسینگه‌ی ڕاگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده له لایه‌ن به‌ڕێزان "پ.ی.د.شیروان شه‌ریف قرتاس" سه‌رۆكی زانكۆی و "د.عه‌لی یوسف" ڕاگری كۆلیژی په‌روه‌رده و "م.ی.به‌حری له‌تیف" و تیمێ له مامۆستایانی پێشوازییمان لێكرا.
به پێی هه‌ست و توانا چه‌ند خاڵم له‌و زانكۆیه كه‌وته به‌رچاو كه ئاماژه‌یان پێده‌ده‌م:
✔ كه‌سایه‌تی زانستی پله‌ی خوێنه‌واری به‌رپرسانی زانكۆ، پیشانده‌ری زانایانی كورده له‌و ناوچه‌یه.
✔ ئاكاری جوانیان، ئه‌وه‌نده خۆماڵی و كوردانه بوو زۆرتر هه‌ستی خۆیی بوونمان ده‌كرد.
✔ حورمه‌تی مامۆستا پارێزراوه, په‌رژینی نێوان خوێندكار و مامۆستا نه‌شێواوه.
✔ ڕاگه‌یاندن و میدیاكانی هه‌رێم له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رهه‌نگیدا، به‌شداری به‌رچاویان هه‌بوو.
✔ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خوێنكارانی كۆلیژ خانمان بوون، جێگای تێڕامانه:
● پیشانده‌ری هه‌لی ڕه‌خساو و گونجاوه بۆ خوێندنی كچان له ئاستی باڵادا.
● پیشانده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی بنه‌ماڵه‌ی خوێندكارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه.
له كاتی دیاریكراودا، یه‌كه‌م پانێل ده‌ستی پێكرد، وتاری خۆم له ژێر ناوی "مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری بیستراوی كوردی له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان" پێشكه‌شكرد. پانێلی دووهه‌میش به‌ڕێوه‌چوو. جێگای پێزانینه كه له به‌ڕێزانی خاوه‌ن وتار زۆر شت فێر بووم.
ئه‌وه‌ی نه‌رێنی بوو، له نووسینه‌كانی سمپوزیۆمه‌كه‌دا، ڕێنووسه‌كه‌ی تێكه‌ڵاوێ له كوردی- عه‌ره‌بی بوون، ئه‌مه بۆ زانكۆیه‌كی كوردی جوان نییه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كۆڕه بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بوو به‌ڵام ئه‌ده‌بی عه‌ربی هێشتا زاڵ بوو.
دوای دوو شه‌و له سۆران، مالئاوایمان كرد له ڕێگای گه‌لی عه‌لی به‌گه‌وه بۆ هه‌ولێر وه‌ڕێكه‌وتین. هاوڕێمان د.ئه‌بووبه‌كر باڵه‌كه‌یی به پیشاندانی خانوویه‌ك له‌و گێڵه‌دا، چیرۆكی ئه‌وینداریی پیاوێكی باسكرد كه شایه‌نی گێڕانه‌وه‌یه. پیاوێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سۆران دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌شوو ده‌درێت، سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ڕێگای چۆڵه‌وانی ده‌گرێته‌به‌ر و به ته‌نیا ماوه‌ی ٥٥ساڵ، بێ ئه‌وه‌ی له‌و دۆڵه وه‌ده‌ركه‌وێت له خانوییه‌كی ده‌سكردی خۆیدا ده‌بێت. تا له‌لایه‌ن كاك نێچیروان بارزانییه‌وه خانوویه‌كی بۆ سازده‌كه‌ن، تاكۆتا ساته‌كانی ژیانی له‌و خانووه‌دا ده‌مێنێته‌وه له‌م ساڵانه‌دا ماڵئاوایی له ژیان ده‌كات و چیرۆكه‌كه‌ی كۆتایی دێت. ڕێگای سۆران-هه‌ولێر به ده‌ركه‌وتنی مناره‌كانی شاری هه‌ولێر، كۆتایی پێهات.
له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاری جوان و ڕازاوه، چه‌ندین بۆچوونی جیاواز هه‌یه. به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شی ڕاو بۆچوونه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ٥پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ شارێكی له‌بار بۆ ژیان دیاری كراوه بریتین له:
▪ گونجاو بۆ ژیان(ئه‌منییه‌ت، به‌خته‌وه‌ری و تێرا كردن)
▪ كاتبه‌ری(سه‌قامگیری فه‌رهه‌نگی و سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی شۆناس)
▪ ئاوه‌ز( هێمنی، هاوسه‌نگی و شاره‌زایی)
▪ شوناس(شوناسی ئایینی و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی)
▪ ئاریكاری و ساچان(هه‌ڵكردن له گه‌ڵ بیر یان دینگه‌لی دیكه‌دا، خۆشه‌ویستی ژینگه‌و نێو كۆمه‌ڵ)
له سه‌ردانی هه‌ولێردا، له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌م به‌رچاو كه‌وت، كه بۆ شارێكی جیهانی سێهه‌م و له وڵاتێكدا كه له‌مێژه ژێر چرپۆك بووه، به‌ڕاستی جێگای ده‌ستخۆشیه بۆ به‌ڕێزانێ كه ئه‌و هه‌له باشه‌یان بۆ ژیان ڕه‌خساندووه.
له چه‌ند سۆنده‌وه هه‌ولێر جێگای سه‌رنج و تێڕوانینه:
نوێگه‌ری و سه‌رده‌م بوون وه دیموكراسی و ئازادی، شووناسی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.
دیداری دۆستی دێرینم "د.سه‌عد قازی" و قسه‌ی خۆشیان، تێكه‌ڵاو له‌گه‌ڵ حه‌یران به ده‌نگی پڕسۆزیه‌وه، له ژێر لێزمه‌ی بارانی هه‌ولێردا سه‌فه‌ره‌كه‌ی سه‌د ئه‌وه‌نده چێژدارتر كرد.
له كۆتایی ده‌ڵێم كوردسان كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام، دوور له توندوتیژی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا باڵی كێشاوه‌و پاپۆڕی ژیان له‌سه‌ر ده‌ریای قووڵی فه‌رهه‌نگی ئه‌و گه‌له له چووندایه. دۆخی هێور، وه‌ك فه‌رشی سوور، له‌به‌ر پێی یار و نه‌یاردا ڕاخراوه‌و سه‌ربه‌ستی له‌و شاره‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه.
هه‌ولێر ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رخستم كه له‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌شدا:
سه‌قامگیری هه‌یه، ده‌شێ دووری شه‌ڕئه‌نگێزی بژین، ده‌كرێت ئامانجی به‌رز فیدای به‌رژه‌وه‌ندی كاتی نه‌كرێت. وه به دڵێكی پاكه‌وه، ڕق وه‌لا بنرێت. ده‌كرێت هه‌ولێر وه‌ك نموونه‌كی شاری برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان ڕه‌چاو بكرێت.
"نیشتمان ئاوه‌دان و دڵسۆزان به‌رده‌وام بن"
/ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان/ شاری مه‌ریوان