60 ساڵ شانازی پێشمەرگەبوون ،له‌ پێناو دۆزی نەتەوه‌یه‌ك

60 ساڵ شانازی پێشمەرگەبوون ،له‌ پێناو دۆزی نەتەوه‌یه‌ك

 

رۆڵی سەركردەكان لە رزگاركردنی خەڵك و دیاریكردنی ئومێدی نەتەوەیی و رێبەرایەتی كردنیان بەرەو ئامانجە باڵاكان لە مێژووی نەتەوەكاندا ئاشكرا و بەڵگەنەویستە، هەڵبەت نەتەوەی كوردیش لە خەباتی درێژی خۆیدا زۆر سەركردە و كەسایەتی بەهێزی بەخۆوەبینیوە، ئەوەی لەم گوتارەدا تیشكی دەخەینەسەر رۆڵی بەڕێز مەسعود بارزانی وەك سەركردەی نەتەوەیەكە كە توانیویەتی بەهۆكاری خودی و بابەتی ئامانجەكانی نەتەوەی كورد لە خەونەوە بكاتە واقیع، هەرچەند قەڵەمێكی نادیاری وەكو من ناتوانێت لە گوتارێكی وا كورتدا هەقی خەبات و ماندووبوونی ئەم سەركردە مەزنە لەم پێناوەدا بدات.

 

60ساڵ بەر لە ئێستا ،سەرۆك مسعود مستەفا بارزانی بۆ یەكەمین جار پەیوەندی بەریزەكانی شۆرشی ئەیلوولەوە كردووەو بۆتە پێشمەرگە، مەسعود بارزانی لە 16ئابی 1946 لە مەهاباد لەدایك بووە، و دوای خامووش بوونی كۆماری كوردستانیش لەگەڵ خانەوادە بارزانییەكانی دیكە دەگەرێتەوە عێراق و لەوماوەیەدا و تا شۆرشی 14تەمووزی ساڵی 1958 لەگەڵ بنەماڵەكەی چەندین جار دووچاری ئاوارەیی و گرتن و دوورخستنەوە دەبنەوە،لە یانزەی ئەیلوولی 1961دا شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بەرپا بوو ،دەستی لە خوێندن هەڵگرتووەو بۆ ناوچەی بارزان گەڕاوەتەوەو،و لە شەڕە قورسەكانی سەری ئاكرێ‌ و شەڕەكانی بەرگری سالانی 1963و 1964و 1965دا یەكێك بووە لەو پێشمەرگانەی كە لە سەنگەری پێشەوەی شەڕەكاندا بووە.

 

20/5/1962  رۆژێكی پرشگدار و مێژووییە لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلەكەمان كەتێیدا قوتابییەكی پەروەردەی رێبازی كوردایەتیی و بارزانیی چەكی شەڕەڤی كوردایەتیی كردە شان .سەرۆك مسعودبارزانی كە ، پێشمەرگەبوون ، گەورەترین شانازییە ، لە 20ی یٔایاری 1962 لە گەلی بێخمە پەیوەندی بە بارەگایی  مستەفا بارزانییەوە كرد و بوو بە پێشمەرگە ، بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی و تێكۆشان لە پێناو دۆزی ڕەوایی گەلەكەی كرد و لە ریزی شۆرشی مەزنی ئەیلوول دا دەست بە خەباتی رزگاریخوازی لە پێناو گەل ونیشتیمانەكەی كرد .

 

سەرۆك بارزانیی وەك پێشمەرگەیەكی فیداكار لە تەمەنێكی لاوێتی و 16 ساڵییدا ، بەهەست و شانازییەكی گەورە بە پێشمەرگەبوونی  كە بەلایی بەرێزیانەوە گەورەتری شانازیی ژیان بوو ، هاتنە ریزەكانی پێشمەرگەی كوردستان. بە متمانەبەخۆبوون و بروایەكی پتەو كە لە سەرچاوەكەی و بناغەكەی هەڵقوڵاویی بنەماڵەیەكی كوردپەوەرە و شۆرشگێرە سەرچاوەی گرتووە ، بە هیوا و یٔومێدێكی مەزن لە پێناو دۆزی رەوایی كورد و بنەمای پتەوی پێشمەرگەیایەتیی دەستم بەخەبات و بەرخۆدان لە پێناو یٔازادی خاك و بەدەهێنانی  مافەرەواكانی گەلی كوردو لە پێناو شكۆ و یٔیرادەی میللەتی كورد كە دوژمنان بەردەوام هەوڵی سڕینەوەیان دەدات لە نێو سەنگەری پیرۆزی پێشمەرگەی سڵی نەكردەوە لە خەبات وفیداكاری.

 

لە قۆناغەسەختەكان و هەوراز و نشێوەكان و قۆناغە جیا جیاكانی خەباتی سەرۆك بارزانی ، بەردەوام لە یٔەرك و بەرپرسیاریەتییەكانیدا ، هەر دەم  بەرۆحییەتی پێشمەرگایەتی  نەكۆڕ بووە و رٍووبەرووی سەختترین پیلانگێرییەكان و مەترسییەكانی سەر دۆزی رەوایی گەلەكەی بووەتەوە  و هیچ كاتێك  گەلەكۆمەكەییكان و رووداو و پێشهاتەكان كاریگەرییان لە سەر هەستی پێشمەرگەبوونی و خەبات و باوەری پتەوی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری نەبووە بەڵكو هەموو یٔەو رووداوو وپێشهاتەكان باوەرو  متمانەبەخۆبوونی بە دۆزی رەوایی گەلەكە و كوردایەتیی پتەوتر كردووە

سەرۆك بارزانیی ، یٔەو پێشمەرگە ماندوونەناسەی گەل و نەتەوەتەكەمان بووە ، كە هەر لە زاخۆ  و پێنجوێن ، گوند بە گوند و چیا بە چیا و دەشت بە دەست و  دێهات بە دیهاتی كوردستان  شان بە شانی  هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە نێو  خۆشەویستی  خاك وگەلەكەی تێكەڵ بە رۆح و خوێنی بووە و هەروەها لە ماوەی 59 ساڵ خەباتی بێ وچانی پێشمەرگایەتی ، سازشی لە بچووكترین دۆزی رەوایی كورد وكوردستان نەكردووە .

 

هەروەها دەستكەوتی رێكەوتتنامەی 11ی یٔاداری 1970 و یٔۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، لە دەستكەوتە پڕ بایەخەكانی شۆڕشی یٔەیلوول بوو، كە سەرۆك بارزانی وەك پێشمەرگە و شاندی دانوستانكار رۆڵێكی بەرچاوی تێدا هەبوو.سەرۆك بارزانی لەگەڵ كاكە یٔیدریسی هەمیشە زیندوو، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازن، كە یٔاكامەكانی ئەو شۆڕشە، راپەڕینە شكۆدارەكەی یٔاداری 1991 و، دواتریش پێكهێنانی پەرلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو. بەر لە رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، سەرۆك بارزانی رۆڵێكی بەرچاوی لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقیدا بینی و، دواتر لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ و نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراقدا، بە هەوڵ و كۆششی سەرۆك بارزانی مافەكانی گەلی كوردستانی تێدا جێكرایەوە.یٔینجا پێداگری و داكۆكییە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانیی وەك پێشمەرگەیەك لەرووی سیاسی و دیپلۆماسی  بۆ مافەدەستوورییەكان و  یٔینجا پێشڵیكارییەكانی دەسەڵاتدارانی عێراق بەرانبەر مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد .

دواتر هێرش و پەڵاماردانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش  و بەرگری قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانیی و هاوشان مانەوەی لە نێو سەنگەرەكانی پارێزگاریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان ، ئٔەو مێژووە گەورە و پرشانازییەی پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی  هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و راپەرین و هەتا ئەمڕۆ كە هەمیشەخۆی بە پێشمەرگە زانییوە ، ئاواتی هەركوردێك و پێشمەرگەیەك كە سەربەخۆی كوردستان لەسەردەستی پێشمەرگەیەك ئەویش سەرۆك بارزانی رابگەینن كە تەنها ئەو بەرگری لە مافەكانی كوردستان دەكات بۆیە لەم یاد پیرۆزە دەبێ‌ هەموو لایەنەكان كوردستان یەك بن بۆ كوردایەتی و پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بن بۆ ئامانجەكانی كوردستان كە هەتا تا لە ژیاندا مابێ‌ خۆی هەر پێشمەرگەی كوردستان دەزانی..لە ماوەی 60 ساڵ پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، خەبات و تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافی گەلی کوردستان، تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی و ئازادی و دیموکراسی، پێکەوە ژیان، ژینگە دۆستی و ژینگەپارێزی، رەنگدانەوەی شەش دەیە  پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی بووە. هەروەها ئەگەر هەڵوەستە لە سەر گەورەترین شۆرشی دیموكراسی و سەربەخۆیخوازی كە یٔەویش 25/9/2017 كە بە ریفراندۆمە مەزنەگەی گەلی كورد ناسراوە  و سەرۆك بارزانیی ئاڵاهەڵگری بوو گەورەترین شانازیی مێژوویی بۆ كورد و كوردستان تۆمار كرد كە گەلی كوردی كردە خاوەن بەهێزترین بەڵگە نامە و تاپۆی ڕەش  بۆ ئایندەیەكی نزیك لە بریاردان لە مافی چارەی خۆنووسین و ئینجا رووداوەكانی دوای ریفراندۆم كە بە پیلانگێری 16ی یٔۆكتۆبەر دژ بە هەرێمی كوردستان ناسراوە و بەرگریكردنی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتیی  پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی و پاراستنی شكۆ و یٔیرادە و دەستكەوتەكان ، یٔەو شانازیی و داستانە پر سەروەرییانەن كە لە ماوەی60 ساڵ خەباتی پێشمەرگەبوونی سەرۆك بارزانیی لە نێو لاپەرە زێرینەكانی مێژوویی كورد وكوردستان تۆمار كراون بۆ هەمیشە.

 

Top