لە ساڵی 2021دا 60 ملیۆن کەس لە وڵاتی خۆیان ئاوارە بوون
لەماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 60 ملیۆن کەس لە وڵاتی خۆیاندا ئاوارە بوون.
لە ساڵی 2021دا ناکۆکی و کارەساتە سروشتییەکان دەیان ملیۆن کەسی ناچار کرد بۆ شوێنەکانی دیكەی ناو وڵاتەکەیان ڕابکەن و ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆش گەیشتن بە تۆمارێکی یەكجار زۆر.
لە ساڵی 2021 دا نزیکەی 59.1 ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیهان وەک ئاوارەی ناوخۆیی تۆمارکراون، کە ئەمەش تۆمارێکی بێوێنەیە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەهۆی ئاوارەبوونی خەڵکی ئۆکرانیا جارێکی دیكە زۆر زیاتر بەرزبێتەوە.
لەسەرەتای هێرشە گەورەکەی ڕووسیا لە 24ی شوباتەوە بۆ سەر ئۆكڕانیا، زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لە ناو ئەو وڵاتە وێرانە شەڕاوییەدا ئاوارە بوون، جگە لەوەی كە زیاتر لە شەش ملیۆن کەس کە ئاوارەی ئۆکرانیا بوون بە ناچاری ئۆكرانیایان بەجێ هێشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ناوەندی چاودێری ئاوارە ناوخۆییەکانی (IDMC) و ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی (NRC). ،نزیکەی 38 ملیۆن ڕاگواستنی ناوخۆیی نوێ لە ساڵی 2021دا ڕاگەیەنراوە، هەندێ لە ئاوارەکان بە درێژایی ساڵ چەندین جار ناچار بە هەڵاتن دەبن.
ئەمە دووەم بەرزترین ژمارەی ساڵانەی ڕاگواستنی نوێی ناوخۆییە كەلە دەیەی دوای 2020، بە هۆی زنجیرەیەك کارەساتی سروشتییەوە تۆمار کراون، لەم ڕیزبەندییەدا چین لە یەکەمدایە و ئەمریکاش لە 13یەمدایە، کارەساتی سروشتی کە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە دروست بووە یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕاگواستن و ئاوارەبوونی خەڵک لە جیهاندا لە ساڵی ڕابردوودا.
گوڵان: سەردار خەلیل