لە ژیانم بێزارم خەڵكیش وادەزانن لەخۆشیدام

لە ژیانم بێزارم خەڵكیش وادەزانن لەخۆشیدام

بێلا حەدید، كچە نمایشكاری ئەمریكی بە رەچەڵەك فەڵەستینی، بە جوانییە ناسك و شێوەی پشیلەییەكەی ناوبانگێكی تەواوی پەیداكردووە، لەدایكبووی ساڵی1996، لە منداڵییەوە جوانییەكەی بووەتە هۆی ئەوەی كە ببێتە نمایشكاری جلوبەرگ، بێلا لە شتێك پەشیمانە لە ژیاندا كە لە تەمەنی منداڵیدا بۆی كراوە، ئەویش لە تەمەنی 14 ساڵیدا نەشتەرگەرییان بۆ لووتی كردووە، ئێستا لەو كارەی پەشیمانە و دەڵێت: خۆزگە شێوەی لووتی باپیرانمان ون نەكردایە و وەك خۆی بووایە»، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لووتی بێلا پێشتر لە لووتی باپیرەی دەچوو، ئێستا 25 ساڵە و یەكێكە لە نمایشكارە ناودارەكانی جیهان، بێلا پێی وایە كە ئەوانەی دەستكاریی شێوەیان بە رێگاكانی نەشتەرگەری وجوانكاری دەكەن، هەڵەیەكی گەورە دەكەن، چونكە شێوەی مروڤ بە سادەیی و شێوازی خۆی جوانترە، هەر دەستكارییەك دەبێتە هۆی شێواندن و تێكدانی جوانیی مرۆڤ، تەنیا ئەوانە نەبێت كە بەهۆی نا سرووشتیبوونی جەستەیان، یان بەشێكی جەستەیان پەنا دەبەنە بۆ نەشتەگەری، تا وەكو مرۆڤێكی ئاسایی بن، دەربارەی ژیانی تایبەتی دەڵێ: لە ژیانم زۆر بێزارم، خەڵكیش وادەزانن لە خۆشی و شادیدا دەژیم.

Top