تەقینەوەیەك لە کارگەیەکی کیمیایی لە سلۆڤێنیا ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە کارگەیەکی کیمیایی لە سلۆڤێنیا ڕوویدا

 

شەش کەس لە تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی کیمیایی لە سلۆڤێنیا گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی حکومەتی سلۆڤینیا ڕایانگەیاند: كە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی کیمیایی لە شاری کوچویە لە باشووری ئەم وڵاتە شەش کەس گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی وتەی لایەنە پەیوەندارەكان ( 20 ) کەس لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە دوای تەقینەوەکە بریندار بوون، و لە نەخۆشخانەی لیوبلیان چارەسەریان بۆ کراوە و دۆخی یەکێک لە قوربانییەکان مەترسیدارە.

هەروەها بە هاووڵاتییانی کوچویە ڕاگەیەنرا، کە پەنجەرەکانیان دابخەن و نەچنە دەرەوە و ماڵەکانیان بەجێ نەهێڵن.

دوێنێش تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی کیمیایی لە شاری کوچویە ڕوویدا بەڵام بەرپرسانی خۆجێیی هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top