ئەمیری قەتەر لەم حەفتەیەدا سەردانی ئێران و چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

ئەمیری قەتەر لەم حەفتەیەدا سەردانی ئێران و چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێهر، تەمیم بن حەمەد ئەلثانی ئەمیری قەتەر لەم حەفتەیەدا گەشت بۆ وڵاتانی ئێران و ئەڵمانیا و بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا دەکات.

دەوترێت لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر چووە بۆ دەوحە و بەشداریی لە کۆبوونەوەی لوتکەی گازی ئۆپیک لە وڵاتی عەرەبیدا کرد، لەو سەردانەدا چەندین ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و قەتەردا ئیمزاکرا.

پێشبینی دەکرێت ڕێککەوتنە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە لە  سەردانەکەی پێشووی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دەوحە پەسەندکراون، لە سەردانەکەی ئەمیری قەتەر بۆ تاران بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.

میدیاکان و سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: کە پێدەچێت مۆندیالی 2022 تەوەرێکی سەردانەکەی تەمیم بن حەمەد ئەلتانی بێت و وەرگرتنی داواكارییەكانی ئێران و کێشە دووقۆڵی و ناوچەییەکان، هەروەها گفتوگۆكردنی ئێران و سعودییە یەكێكە لە گرنگیەكانی سەردانی  تەمیم بن حەمەد ئەلتانی بۆ وڵاتی ئێران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top