شووشتنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل

شووشتنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل

زۆرینەی شوفێران لە كاتی شووشتنی ئۆتۆمبێلەكانیاندا بزوێنەرەكەیشی دەشۆن، كە ئەمە كارێكی هەڵەیە و زیانی زۆری دەبێت بۆ ئۆتۆمبێلەكە و، زۆربەی سیستمەكانی كێشەیان تێ دەكەوێت، شووشتنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەت باش نییە بە هیچ شێوازێك، چونكە زۆربەی ئۆتۆمبێلە مۆدیل بەرزەكانی ئێستە، عەقڵ و تاقم فیوزیان لە بەشی پێشەوەی بزوێنەردایە، بە هیچ شێوەیەك نابێ بزوێنەر بشۆرێت، چونكە هەر تەڕبوونێك مەترسیی سووتانی عەقڵی هەیە، ڕۆژانە بەهۆی تەڕبوونەوە عەقڵی ئۆتۆمبێل دەسووتێت، بۆیە ئێمە هەرگیز ڕێنوێنی شوفێران ناكەین بەشێوەیەكی هەڕەمەكی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانیان بشۆن، باشتر وایە هەر لە ماڵەوە بە سپڕای تایبەت، یان بە ئاو زۆر بە هێواشی تەنیا ئەم شوێنانە بشۆیت كە پیسی گرتوویەتی و، زۆر بەباشی ئاگاداری عەقڵ و تاقم فیوز و تاقم وایەرەكان بیت، باشتر وایە بە پەڕۆ بزوێنەر خاوێن بكرێتەوە، چونكە تەڕكردنی بزوێنەر مەترسیی هەیە و، باشتر وایە خۆت بەدوور بگریت لەم كارە.

 

Top