پاشای ئوردن بەرەو ئەمریکا ڕۆیشت
« شاعەبدوڵڵا سانی »، پاشای ئوردن بەیانی ئەمڕۆ ( پێنج شەممە ) لەگەڵ شاژنی « ڕانیە عەبدوڵڵا »، بەرەو ئەمریکا ڕۆیشتن.
ئاژانسی هەواڵی ئوردن بڵاویكردەوە، كە شا عەبدوڵڵا سانی، لەگەڵ شاژنی ڕانیە عەبدوڵڵا، ئەمڕۆ ئوردنیان بەجێهێشت و گەشتێکی تایبەتی و پاشان گەشتێکی بازرگانیی بۆ ئەمریکا کرد.
شازادەی ئوردن حوسێن بن عەبدوڵڵا سانی بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی وەزیران وەك جێگری پاشا سوێندی خوارد.
گوڵان: سەردار خەلیل