هێرشێکی چەکداری بۆ سەر باخچەیەکی ساوایان لە ڕووسیا سێ کوژراوی بەجێهێشت

هێرشێکی چەکداری بۆ سەر باخچەیەکی ساوایان لە ڕووسیا سێ کوژراوی بەجێهێشت

 

 

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر باخچەیەکی ساوایان لە ڕووسیا سێ کەس کوژران کە دوویان لە كوژراوەكان منداڵن. 

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر باخچەیەکی ساوایان لە شاری ئولیانووسک لە ڕووسیا سێ کەس کوژران کە دوویان منداڵن لەگەڵ چاودێرێك. بەپێی زانیارییەكان هێرشبەرەکە تەمەنی  68 ساڵ بووە، لە کۆتایی تەقەکردنەکەدا خۆی کوشتووە، بە وتەی پۆلیس هۆکاری تەقەکردنەکە پێدەچێت ناکۆکیی خێزانی بێت، بەرپرسانی ئەمنیش لێکۆڵینەوەیان لەم ڕووداوە دەستپێکردووە.  

لەم ساڵانەی دواییدا ئەم دیارەدەیە بەشێوەیەكی بەرچاو لە ڕووسیا زیادی كردووە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا و لە مانگی ئەیلولی 2021 خوێندکارێکی تەمەن 18 ساڵ بە چەک شەش کەسی لە ناو زانکۆ کوشت و نزیکەی 30 کەسیش بریندار بوو، هەروەها لە مانگی ئایاری 2021دا گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ لە قوتابخانەی خۆی تەقەی کرد و حەوت خوێندکار و دوو مامۆستای کوشت، کوشندەترین ڕووداوی تەقەکردن دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی یەکەمی 2018 کە خوێندکارێکی ئامادەیی 19 کەسی کوشت و دواتر خۆشی کوشت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

هێرشێکی چەکداری بۆ سەر باخچەیەکی ساوایان لە ڕووسیا سێ کوژراوی بەجێهێشت
Top