سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌ڕێز فه‌خرى كه‌ريم كرد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌ڕێز فه‌خرى كه‌ريم كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/4/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ كه‌سايه‌تيى سياسيى عيراق به‌ڕێز فه‌خرى كه‌ريم كرد.‏

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ‏سه‌رۆكى كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى عيراق، ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ و ‏پێشنبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، گفتوگۆيان كرد و بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى و گرنگيى هاريكاريى نێوان هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى ‏عيراق بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ و ده‌رچوونى دۆخى سياسى له‌ چه‌قبه‌ستوويى و گه‌يشتن به‌ ‏ده‌ره‌نجامێك كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى دۆخى ئێستا و داهاتووى وڵات و پێويستييه‌كانى بێت.‏

Top