رووسیا : هیچ بەربەستێک نییە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە ئازوڤ بچنە دەرەوه
سەرۆکی سەنتەری کۆنتڕۆڵی بەرگری نیشتمانیی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: کە هیچ بەربەستێک لەبەردەم ئەو هاووڵاتییانەدا نییە کە دەیانەوێت ئازۆڤ ئستال لە شاری ماریۆپۆل بەجێ بهێڵن.
میخائیل میزینتسێڤ، سەرۆکی سەنتەری کۆنتڕۆڵی بەرگریی نیشتمانیی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هیچ بەربەستێک نییە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە ئاڵۆزی کارگەی ستیلی ئازۆڤ ئستال لە شاری ماریۆپۆلی ئۆکرانیا بچنەدەرەوە.
ئەوەشی گوت: "ئەو ڕێڕەوە مرۆییەی کە لە 21ی ئازار بۆ چۆڵکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی دروستکراوە، بۆ هاووڵاتییان بە کراوەیی ماوەتەوە.
میزینتسێڤ جەختی لەوەش کردەوە، کە سوپای ڕووسیا لە کاتژمێر 14:00 بە کاتی ناوخۆیی بڕیاری ئاگربەستی کاتیی یەکلایەنەی لەو ناوچەیەداوە: هێزەکانمان بەرەو دوورییەکی ئارامتر کشاونەتەوە و مەرجیش بۆ هاووڵاتییان دروست بووە كە ناوچەکە بەجێ بهێڵن.
گوڵان: سەردار خەلیل