ئوسترالیا سزای بەسەر لاڤرۆڤ و 146 ڕووسیی دیکەدا سەپاند

ئوسترالیا سزای بەسەر لاڤرۆڤ و 146 ڕووسیی دیکەدا سەپاند

 

 

 

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا سزایان بەسەر 147 هاووڵاتی دیکەی ڕووسیادا سەپاندووە، لەوانە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش سێرگی لاڤرۆڤی تێدایە.

لە 14ی نیساندا ئوسترالیا بەهۆی بارودۆخی ئۆکرانیا سزای ئابووری بەسەر 14 کۆمپانیا و دامەزراوە و ڕێکخراوی ڕووسیادا سەپاند.

ئوسترالیا پلانەکانی بۆ دابینكردنی یارمەتیدانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاندو وا دانراوە کۆی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئەو وڵاتە بۆ نزیکەی 143 ملیۆن دۆلار زیاد بکات.

جێگای ئاماژەیە، لەبەرەبەیانیی 24ی شوبات ڕووسیا هێرشێکی گەورەی بەناوی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەستپێکرد، کە ئەمەش کاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە، هەروەها بووە هۆی ئەوەی كە سزای ئابووری و دارایی توند لە دژی مۆسكۆ بەتایبەتی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە  جێبەجێ بكرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top