برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)

 

بەڕێز/ سەرنووسەر و ئەندامانی ستافی نووسین و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان...

ئەمڕۆ یادی (٢٨)ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانە، کە لە کاروانی راگەیاندن و میدیای کوردیدا جێدەستی روون و بەرچاوە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری رۆشنبیری و کولتووری نەتەوەیی و نیشتیمانیمان.
گۆڤاری(گوڵان)خاوەن چەندین سیمای پیشەوەرانە و رۆژنامەوانییە کە تایبەتمەندییەکەی خۆی پاراستووە بە پەیرەوکردنی بنەما و ئیتیکی رۆژنامەگەریی و گرتنەبەری ئاراستەیەکی دروست و رەوان بۆ رەخساندی زەوینەی لێکدانەوە وشیکردنەوە و گفتوگۆی گرنگ و کاریگەر بۆ پرسە چارەنووسسازەکان بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمیانە.
لەلایەکی دیکەوە گۆڤاری(گوڵان) لە گەیاندنی پەیامی هەفتانەی خۆیدا سەرکەوتوو بووە بەو پێیەی توانیویەتی لە رێگەی کەسایەتی و پسپۆر و شارەزایانی ئەو بوارانە هاوکات لەگەڵ دیاردە و پرس و کێشەکاندا بیروڕا و بۆچوونەکانیان بخاتەڕوو.

لایەنێکی دیکەی گرنگی ئەو گۆڤارە لەوەدایە سنوورە لۆکاڵیەکی بەزاندووە لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆی(گوڵان میدیا) و ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکانەوە، هەروەها پەیوەندیکردن بە پسپۆر و سیاسەتمەدار و ئەکادیمیستانی بیانی و جیهانی بۆ خستنەڕووی بیروبۆچوونەکانیان.
لە ساڵیاد و ئەو بۆنە پیرۆزەدا پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە و نووسەر و خوێنەرانی گۆڤارەکە دەکەین و رۆڵی گرنگی ئێوە بەرزدەنرخێنین و، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی گۆڤاری(گوڵان) دووپات دەکەینەوە..

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٢

Top