نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له گۆڤاری گوڵان ده‌كات
گوڵان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك مینبه‌رێكی بوێر و ره‌چه‌شكێن ناسرا
به‌بۆنه‌ی "28" ه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری " گوڵان"ه‌وه ریزدار نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نوسه‌ران و ستاڤی گوڵان ده‌كات ، ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه:
هەڤاڵانی بەڕێز سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستافی گۆڤاری گوڵان
لە( 28)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان)دا، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
دەستخۆشیتان لێدەکەم بۆ درێژەتان بە ئەرکی دەرچواندنی ئەم گۆڤارە سەنگینە و مێژووی دەزگای گوڵان کە لە ڕۆژگاری دامەزراندنیدا وەک مینبەرێکی بوێر و ڕه‌چەشکێن ناسرا، دواتریش لە ڕێی ئەم گۆڤارە شرۆڤەکار و پڕ ناوەڕۆکەوە، جێی شایستەی خۆی لە کایەی ڕۆژنامەگەریی کوردستاندا کردەوە.
هیوادارم گۆڤارەکەتان لەسەر ڕێچکەی پیشەیی و زانستیانە و زمانی بەرز و بەپێز و بابەته جددی و ئەکادیمییەکانی بەردەوام بێت و هەرچی زیاتر پەرە بە کار و بەخششەکانی بدات.
هەر سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢