لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەكانی سوپای پاکستان و تیرۆریستاندا حەوت سەربازی پاكستانی کوژران

لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوپای پاکستان و تیرۆریستان لە هەرێمی باکووری وەزیرستان حەوت سەرباز پاكستان و چوار تیرۆریست کوژران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە سوپای پاکستان بڵاوی کردەوە، ڕووداوەکە دوای ئەوە ڕوویدا کە کاروانێكی سەربازیی ئەو وڵاتە لەكاتی گواستنەوەیان بۆ شوێنێكی دیكە كەوتنە ناو بۆسەی تیرۆریستاندا.
دەوترێت: كە ئەو هێرشە هاوشێوەی هێرشەكانی 11ی نیسانە لە شاری دێرەی ئیسماعیل خان و 12ی نیسانیش لە باشووری وەزیرستان كە دوو سەربازی پاکستانی و 5 ئەفسەری پۆلیسیان کوشت.
گوڵان: سەردار خەلیل