سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی کریستیانەکان بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عیراق".
دەشڵێت: "لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە ههرێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە".
هەروەها لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکوومەت رایگەیاندووە: "جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و ئارامیدا بن".