سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بەڵێنی بە ئۆکراینا دا بۆ ئەوەی بچێتە ناو یەکێتییەکەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بەڵێنی بە ئۆکراینا دا بۆ ئەوەی بچێتە ناو یەکێتییەکەوە

 

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بەڵێنیدا پرۆسەی چوونەژوورەوەی ئۆکرانیا بۆ یەکێتییەکە خێراتر بکرێت.

بەپێی هەواڵی فەڕەنسا 24، ئورزولا فۆن دێر لاین ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کە گەشتی کرد بۆ ئۆکرانیا، بەڵێنیدا پرۆسەی چوونەژوورەوەی ئەو وڵاتە بۆ یەکێتیی ئەوروپا خێراتر بکات،

فۆن دێرلاین لەگەڵ جۆزپ بورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گەشتیان کرد بۆ شاری بۆچای ئۆکرانیا .

ئۆکرانیا دەڵێت: هێزەکانی سوپای ڕووسیا پێش کشانەوەیان لە شارەکە بەسەدان هاووڵاتیی مەدەنییان کوشتووە.

بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەی سوپای ڕووسیا لە ئۆكڕانیا ئەنجامیاندا، یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریکا سزای زیاتریان بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.

جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا پێشبینی دەكات، کە ئەو وڵاتە لە سەرەتای هاوینەوە بچێتە ناو یەکێتیی ئەوروپاوە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە سەردانەکەیدا بۆ شاری بۆچا لەسەر یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شارەکە ئامادەبوو.

لە هەواڵێکی دیكەدا یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاندووە: كە بەم نزیکانە ئۆفیسەکەی لە کیێڤ دەکاتەوە، لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، یەکێتی ئەوروپا چالاکییەکانی خۆیان لە کیێڤ داخست و گواستیاننەوە بۆ پۆڵەندا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top