ڕووسیا 45 دیپلۆماتکاری پۆڵەندا دەردەکات
ڕووسیا ڕایگەیاند: کە 45 دیپلۆماتکاری پۆڵەندی لە تۆڵەسەندنەوەی دەركردنی دیپلۆماتکارەكانی دەردەکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەڕەنسا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: کە 45 دیپلۆماتکاری پۆڵەندی لە تۆڵەسەندنەوەی دیپلۆماتکارەكانی دەرکردووە.
پۆڵەندا ڕۆژی چوارشەممە 23ی ئازار ڕایگەیاند: کە 45 دیپلۆماتکاری ڕووسیای بەهۆی "سیخوڕیكردن" دەرکردووە.
ماریۆش کامینسکی وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا لە ئەكاونتی تویتەرێکەیدا نووسیویەتی کە وڵاتەکەی "45 سیخوڕی ڕووسیا" ی دەرکردووە، کە پێگەی دیپلۆماسی خۆیان لە پۆڵەندا بەکاردەهێنا، گوتیشی: "ئێمە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بریکارەکانی خزمەتگوزارییە نهێنییەکانی ڕووسیا لە وڵاتەکەماندا هەڵدەوەشێنینەوە.
دوای 17 ڕۆژ لە بڕیارەكەی پۆڵەندا، ڕووسیا بڕیاریدا کە کرداری پێچەوانە بگرێتە بەر.
گوڵان: سەردار خەلیل