سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له‌ ریاز ساری كەهیە كرد

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له‌ ریاز ساری كەهیە كرد

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له‌ ریاز ساری كەهیە كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/4/2022، سه‌رۆك بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(زیاد ساری كەهیە)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".

سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، سەبر و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت".

Top