ئەڵمانیا 40 دیپلۆماتکاری ڕووسیا دەردەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڕیاریدا بە دەركردنی 40 دیبلۆماتکاری ڕووسیا.
بەگوێرەی هەواڵی جەزیرە، حکومەتی ئەڵمانیا 40 دیبلۆماتکاری ڕووسیای لە وڵاتەكەی دەركرد بەهۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.
بەپێی هەواڵی ئیسنا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: پێویستە دیپلۆماتە دەرکراوەکان بە زووترین كات ئەڵمانیا بەجێبهێڵن، وەزارەتەکە ئەوەشی گوت: كە ئێمە سزاکانی ئێستا دژ بە ڕووسیا توندتر دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ سوپای ئۆکرانیا بەهێزتر دەکەین.
گوڵان: سەردار خەلیل