تەقینەوەیەک لە یانەیەکی شەوانە کەسێک کوژراو دەیان کەسیش بریندار بوو

تەقینەوەیەک لە یانەیەکی شەوانە کەسێک کوژراو دەیان کەسیش بریندار بوو

 

 

تەقـینەوەیەك لە یانەی شـەوانە لە بـاکـو کـەسـێـك کـوژراو دەیـان كـەسـیش بـریـنـدار بـوون.

بەپێـی هەواڵی میدیاکان، تەقینەوەکە لە کاتژمێرەکانی سـەرەتای بەیانی ڕۆژی یەکشـەممە لە پایتەخـتی ئازەربایجان ڕوویداوە.

لێکـۆڵـەرەوەکان لە ڕاپۆرتێـکی سـەرەتـایـیـدا ڕایانگەیـانـد: کە دزەکـردنی گـاز هـۆکاری تەقـینەوەی کوشـنـدە بـووە.

بەپێـی میدیاکانی ناوخۆ، چوار لە بـرینـدارەکان لە دۆخێکی سـەختـدابـوون.

تەقـینەوەکە ئەوەنـدە تـونـد بـوو کە پاشـماوەکان ڕژانە سـەر شـەقـامەکە و زیانی بە بیـناکان و ئـۆتـۆمبێلە نزیکەکان گەیانـدووە.

وتەبێژی کۆمپانیای گازی دەوڵەتی ئازەربایجان ڕایگەیاند: كە پێدەچێت دزەکردنی گاز هۆکاری تەقینەوەکە بێت، ڕاگەیەندراوە، کە لەلایەن کارمەندانی رزگارکردن و ئاگـرکـوژێنەوە بە هەوڵ و مانـدووبـوونێكی زۆر ڕێگرییان لە ئاگرێکی گەورە کردووە.  

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top