زێڵێنسکی: هێزەکانی ڕووسیا دوای كشانەوەیان زۆربەی ناوچەكان مینڕێژ دەكەن

زێڵێنسکی: هێزەکانی ڕووسیا دوای كشانەوەیان زۆربەی ناوچەكان مینڕێژ دەكەن

 

لە هەڵوێستێكی تازەدا ڤلۆدیمیر زێڵێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سوپای ڕووسیا تۆمەتبار دەکات كە دوای كشانەوەیان لە هەندێ ناوچە بە تایبەتی لە باکووری  وڵاتەكەی، ئەو ناوچانە مینڕێژدەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی كە بە زەبری هێزەکانی ئۆکرانیاوە پاشەکشەیان پێدەکرێت.

 

زێڵێنسکی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، بەبێ ئاماژەکردن بە هیچ بەڵگەیەک دەڵێت : لە باکووری وڵاتەکەمان داگیرکەران دەردەچن. هەر چەندە پڕۆسەکە هەندێك خاوە، بەڵام هەست بەو تاوانە دەكرێت،چونكە هێزەكانی ڕووسیا لە هەندێک دەڤەردا بەشەڕ دەردەکرێنە دەرەوە، بەڵام لە هەندێ ناوچەی دیكەدا خۆیان دەکشێنەوە.

 

لەلای خۆیەوە ئاژانسی رۆیتەرز دووپاتی كردەوە كە بەرپرسێكی باڵای سەربازیی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە،  كە لەم هەفتەیەدا هێزەکانی وڵاتەكەی کۆنترۆڵی زیاتر لە(30) ناوچەو گوندیان لە دەوروبەری کیێڤ کردووەتەوە.

 

 

 

Top