ئیسرائیل و ئیمارات دەستیان كرد بە خولی چوارەمی گفتوگۆکانی بازرگانیی ئازاد

ئیسرائیل و ئیمارات دەستیان كرد بە خولی چوارەمی گفتوگۆکانی بازرگانیی ئازاد

 

 

 

 

چوارەمین خولی دانوستانەکانی ئیسرائیل و ئیمارات لەسەر بازرگانیی ئازاد دوێنێ (سێشەممە) لە قودس دەستی پێکرد.

وەزارەتی ئابووری و پیشەسازیی ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: کە وەزیری ئابووری و پیشەسازیی ئیسرائیل  و  وەزیری بازرگانیی ئیمارات چوارەمین خولی گفتوگۆکانیان لەسەر ڕێکەوتنێکی دووقۆڵی لەسەر بازرگانیی ئازاد دەستپێکردووە.

وەزیری ئابووری و پیشەسازیی ئیسرائیل،  ئاماژەی بە گرنگی گفتوگۆکان کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە و گوتی: ڕێکەوتنەکە ئەو بابەتانە دەگرێتەوە، کە پەیوەندی بە بازرگانیی کاڵاوە هەیە لەوانە ( رێنماییەکان، ستانداردەکان، گومرگەکان، بازرگانی خزمەتگوزاری، هاوکاری، کڕینی حکومی ).

گوتیشی: بازرگانیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە مانگی ئەیلولی 2020وە لە دوای ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوە  بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top