گفتوگۆكانی ئەستەنبوڵ لەنێوان ڕووسیاو ئۆكرانیا ئەنجامی ئەرێنی لێ ناكەوێتەوە

گفتوگۆكانی ئەستەنبوڵ لەنێوان ڕووسیاو ئۆكرانیا ئەنجامی ئەرێنی لێ ناكەوێتەوە

 

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر هەوڵی داگیركردنی ئۆكرانیا لەلایەن ڕووسیاوە كە هێشتا بەردەوامە، بەردەوامە، لەم شەڕەدا زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی ئۆکرانی وڵاتەکەیان جێهێشتووە و بەهەزارانیش کەس کوژراون و برینداربوون.

 

بەپێی هەواڵێكی ڕۆیتەرز سەرۆکی شارەوانیی شاری ماریوپۆڵ نزیکەی پێنج هەزار هاووڵاتیی شارەکە کوژراون ، لەوانە سەدو بیست منداڵ، ئەم شارە لە سەرەتای ڕۆژەکانی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە گەمارۆدراوە و بۆردومان دەکرێت. بەڵام ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ژمارەی قوربانییان لە شارەکەدا پشتڕاست بکاتەوە.

 

ئێستاش شاندێکی ئۆکرانیا گەیشتووەتە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نوێنەرانی ڕووسیادا. وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا ڕایگەیاندووە كە  پرسە مرۆییەکان باسیان لێوەدەکرێت بەڵام بابەتی سەرەکی لە گفتوگۆکاندا گەیشتنە بە ڕێکەوتنێکی ئاگربەست.

 

لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە كە سەرۆكی ڕووسیا پوتن ئەستەمە ئامادە بێت بۆ سازدان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە.

 

هەروەها ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا جەختی لەوە كردووەتەوە كە گومانی هەیە لەوەی گفتوگۆکان هیچ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەیان لێبکەوێتەوە سەبارەت بە بابەتە سەرەکییەکان.

 

 

Top