چین: گەمارۆکانی سەر ڕووسیا قەیرانەکە قووڵتر دەکات

چین: گەمارۆکانی سەر ڕووسیا قەیرانەکە قووڵتر دەکات

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی: سزاکانی سەر ڕووسیا کێشەکانی چارەسەرنەکردووە و قەیرانەکانی قووڵتر کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە وەڵامی سزاکانی دژ بە ڕووسیا گوتی: سزاکان کێشەکان چارەسەر ناکەن بەڵکو قەیرانەکان قووڵتر دەکەن، بەتایبەتی لە کەرتی وزە و  خۆراک و چەندین کەرتی دیكە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەوەشی وت: "سزاکان لە دژی ڕووسیا پڕۆسەی بازرگانی نێوان پەکین و مۆسکۆشی پەكخستووە.

ئەو لە بەردەوامیدا وتی: داوا لە ئەمریکا دەکەین کە نیگەرانییەکانی چین لەبەرچاو بگرێت و بە بەکارهێنانی سزا لە دژی ڕووسیا لە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندەکانمان دوور بکەونەوە.

دیبلۆماتکاری باڵای چینی جەختیکردەوە: پەکین ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لەبەرژەوەندییەکانی و پاراستنی مافەکانی گەلی چین.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top