وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گوتی: ئەگەر ڕووسیا لە ئۆکرانیا بكشێتەوە ئەوا سزاکان هەڵدەگیرێن.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: ئەگەر ڕووسیا بکشێتەوە سزاکان هەڵدەگیرێن
لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت: ئەگەر ڕووسیا لە ئۆکراینا بكشێتەوە و پابەند بێت بە کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەكان، دەکرێت ئەو سزایانەی بەسەر كەسی و كۆمپانیا ڕووسییەكاندا سەپێندراوە هەڵبگیرێن.
بەپێی هەواڵی ڕۆیتەرز،تراس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەگراف ئەگەری کۆتایی پێهێنان بە سزاكان هەیە بەمەرجێك مۆسکۆ دەست لە داگیركاری هەڵبگرێت، گوتیشی: ڕووسیا دەبێت لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا بکشێتەوە و بەڵێن بدات کە ئەم دەستدرێژییە دووبارە نابێتەوە.
گوتیشی: ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەوەیە کە ڕووسیا چەند ڕێککەوتنێکی واژۆ کردووە کە بە سادەیی پەیڕەوی ناکەن کەواتە پێویستە سزا قورسەکان هەبێت بە دڵنیاییەوە، سزاکان شتانێكی زۆر قورسن.
گوڵان: سەردار خەلیل