ئارایشتە دەستنیشانكراوەكان بۆ ڕۆژی مارەبڕین و زەماوەند

ئارایشتە دەستنیشانكراوەكان بۆ ڕۆژی مارەبڕین و زەماوەند

خانمانی بووك و ئەوانەشی لە سەروبەندی هاوسەرگیریدان، لە ڕۆژی زەماوەنددا پێویستیان بە ئارایشتێكی ناوازەهەیە، بووكێكی نازداریان لێ دەربچێت، بۆیە پسپۆرانی قژ و جوانكاری چەند ئارایشتێكیان بۆ خانمان داناوە، ئەو ئارایشتە بۆ ڕۆژی مارەبڕین و زەماوەند شیاوە، سەرەتا ئارایشتی كێرلی: ئەوەی لە نێوان كچان بە (كارێ) ناسراوە، مۆدێكی نایابە لە جوانیدا، كە زۆربەی قژ لەم شێوازەدا بەلایەكی سەرەدا دەكەوێت، دەتوانرێت بەشەكەی دیكەش بە ئێكسسوار بڕازێندرێتەوە، ئارایشتی سادە بە تاج، مۆدێكی ناوازەیە و زۆربەی كچان ئەو شێوازەیان بەلاوە گرنگە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی پرچیان درێژە، دەتوانن تاجێكیش لە پرچیان بدەن و، بەمەش وەك بووكێكی شاهانە دەردەكەون، ئارایشتی هەڵگیراو، شێوازێكی نایابە، كە زۆربەی بەشی پێشەوەی پرچ هەڵدەگیرێت بەرەو سەرەوە، چ سادە بێت، یان كەزیی بچووك و لكی لێی بێتە خوارەوە، كە لە شێوەی بازنەیی، یان شێوەی كێكدا دەردەكەوێت. هەروەها ئارایشتی كەزیی تەنیشت، یەكێكە لە مۆدە باوەكان، بە تایبەت بۆ ئەوانەی پرچیان خاو و كورتە، جگە لەوەی بەشی پێشەوە بە لایكدا دێت، هەروەها كەزیی لوول بەلای تەنیشتی سەردا دەچێ و دەشتوانرێت ئێكسسواریشی لەگەڵدا بەكاربهێنرێت، كۆتا مۆدی ئارایشتی ئاڵترۆ، بۆ ئەوانەیە كە پرچیان كورتە و یان قژیان تەنكە، ئەمە جگە لەوەی ئەوانەی حەز ناكەن پرچی دەستكرد بۆ قژیان زیاد بكەن، دەتوانن ئەو ئارایشتە هەڵبژێرن، دانانی ئێكسسواریش زیاتر پرچت ڕازاوەتر و جوانتر دەكات.

 

Top