ماریا زاخارووا: ئامادەین لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکەین

ماریا زاخارووا: ئامادەین لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکەین

 

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا گوتی: ئێمە شەرم لە دیالۆگ ناكەین و ئامادەین لەسەر مەرجی یەکسان لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکەین.

بەپێی هەواڵێکی سپوتنیک، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا گوتی: مۆسکۆ ئامادەیە لەسەر بنەمای یەکسان گفتوگۆ لەسەر پرسی نوێنەرە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ واشنتۆن بکات، بەڵام ئەمریکا هەموو شتێک دەکات بۆ ئاڵۆزکردنی کارەکانی شاندەکانی ڕووسیا.

زاخارووا، وتیشی: "ئێمە خۆ لە دیالۆگ بەدوور ناگرین و ئامادەین دانوستان بکەین، بەڵام "لەسەر مەرجی یەکسان" زاخارووا، باسیشی لەوە كرد، کە ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئاڵۆزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ڕووسیا لە دەرەوەی وڵات و داوای لە واشنتۆن كرد کە ڕەچاوی ئەنجامەکانی ئەم جۆرە كارانە بکات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

Top