سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە ڕۆژانی 27-28 ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات، کە ساڵانە بە بەشداری چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناووبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت. ئەمساڵ لوتکەکە لە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکومەت، جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.

Top