بێكهام و هاوسەرەكەی كێشەیان لەسەر خواردنە

بێكهام و هاوسەرەكەی كێشەیان لەسەر خواردنە

دەیڤید بێكهام ئەستێرەی ناوداری ئینگلیزی، كە ساڵانێكە وازی لە یاری تۆپی پێ هێناوە، دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ڤیكتۆریای كچە گۆرانیبێژی تیپی سپایس گێرلسی بەریتانی، دەكات، ماوەی (25) ساڵ دوای هاوسەرگیریان بێكهام نهێنیی و نەریتێكی سەیری ڤیكتۆریا بۆ خەڵك دەخاتە ڕوو، بێكهام دەڵێ: ژنەكەم منی كوشتووە بەهۆی ئەوەی تەنیا چەند خواردنێك دەخوات، لە ماوەی 25 ساڵی هاوسەریمان خواردنەكانی ناگۆڕێت و لەسەر هەمان نەریت دەڕوات، خواردنەكانیشی تەنیا نانی ڕەقی سووركراوە، لەگەڵ دانەوێلەی گەنمە شامی بە خوێ، هەروەها ئەو خواردنانەی كە بێ چەوری و ساس و زبدە، سپێناخ و خاس، دوورە لە گۆشتی سوور و مریشكیش بە هیچ شێوەیەك ناخوات، بێكهام دەڵێ: بە دەست هاوسەرەكەمەوە گیرمان خواردووە، كە ناتوانین هەموو خواردنێك نۆش بكەین، بەڵام چی بكەین دەبێ ڕازی بین و چونكە ئەو خانمی یەكەمی ماڵە.

Top