ڕووسیا داوای كشانەوەو چوونە دەرەوە لە یەكێتیی ئەوروپا دەكات

ڕووسیا داوای كشانەوەو چوونە دەرەوە لە یەكێتیی ئەوروپا دەكات

 

 

بە گوتەی بەرپرسێكی باڵای ڕووسیا كە ماڵپەڕی نوفوستی بڵاوی کردووەتەوە، حكومەتی ڕووسیا نامەیەکی لە ڕێگەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە ڕادەستی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا کردووە و تێیدا داوای كردووە لە یەکێتیەکە بكشێتەوە.

لەم بارەوە  بيوتر تولستۆی جێگری سەرۆکی حکومەتی ڕووسیا جەختی لەوە كردووەتەوە كە جێگری سەرۆکی حکومەتی ڕووسیا رایگەیاند، وڵاتەكەی بە ویستی خۆی یەکێتیی ئەوروپا جێدەهێڵێت و هەموو بەرپرسیاریەتییەکانیش بۆ شکاندنی دیالۆگ لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئەستۆی وڵاتانی ناتۆیە، ئاماژەشی بەوە داوە كە ناتۆ بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە جیۆپۆلەتیکیەکانی و هێرشکردنە سەر دەوڵەتەکەیان پرسی مافی مرۆڤ بەکاردێنێت.

شایانی باسە بەهۆی ئەو فشار و سزا سیاسییە زۆرەی کە لەسەر ڕووسیا لە ئارادایە، ئەو وڵاتە پلانی نییە پارەی ساڵانەی ڕێکخراوەکە بدات و دووپاتی دەکاتەوە بۆیە یەکێتیی ئەوروپا بە ویستی خۆی جێ دەهێڵێت و ئەمە بڕیارێکی هاوسەنگە و لە دوای لێکۆڵێنەوەیەکی زۆر دراوە.

 

Top