مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، مستەفا کازمی و شاندی یاوەری کۆ بووەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، مستەفا کازمی و شاندی یاوەری کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، مستەفا کازمی و شاندی یاوەری کۆ بووەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشی تیرۆریستیی سەر شاری ھەولێر کرا و هەردوولا ھاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە ئەمە ھێرش و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانە بووە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای  ڕێزگرتنی هاوبەش، هێرش و پەلاماردانی هەولێریش دەستدرێژییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی فيدراڵ ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هێرشە قبوڵکراو نییە و نامانەوێت خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و ناکۆکیی وڵاتان. 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە کەرتی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان كرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

Top