وه‌فایه‌ك بۆ بارزانی و سه‌روه‌تێك بۆ نیشتمان
هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌ركرده و رێبه‌رێكی هه‌یه كه رۆڵێكی گرنگ و یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه بۆ سه‌رخستنی بیروباوه‌ر و ویست و داخوازی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر له مێژووی گه‌لان بڕوانین هه‌زاران نموونه له‌م باره‌یه‌وه ده‌بینین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان خاوه‌ن مێژوو، كه‌لتوور، بیروباوه‌ڕ و شارستانێتی خۆیانن كه ( كه‌سێتی نه‌ته‌وه) پێك دێنێت و جیای ده‌كاته‌وه له نه‌ته‌وه‌كانی تر.
هه‌م سه‌ركرده مه‌زنه‌كان و هه‌م مێژووی ئه‌و گه‌لانه جێی شكۆ و شانازین و سه‌روه‌تی نیشتمان بۆ خۆیان پێكدێن و رێزی ته‌واویشیان لێده‌گرن.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هه‌م خاوه‌نی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م خاوه‌ن مێژوو و بیروباوره و كه‌لتوری خۆمانین. مسته‌فا بارزانی ناوێكی پرشنگداره له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له هه‌موو جیهاندا. سیمبولی به‌رخودان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری بوو له پێناو سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا. بارزانی نه‌مر سه‌روه‌تێكی نیشتمانی گرنگه و تایبه‌ت نه‌بوو به پارتێكی دیاریكراو ئه‌و كوردستانی بوو نیشتمانی بوو. نابێت وه‌فاداریمان بۆ ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه ته‌نها له چوونه سه‌رمه‌زاری نه‌مران كورت بكرێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته قوڵتر له‌و پرسه بڕوانرێت و به پره‌نسیپ و مه‌بده‌ئی كاركردن، دڵسۆزی، خه‌مخۆری و خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان یادی بكه‌ینه‌وه. رێزگرتن و كارپێكردنی بیروباوه‌ره‌كان و ڕاسپارده‌كانی بارزانی نه‌مر جوانترین وه‌فاداریه.
له‌م یاده پرشكۆیه‌دا، زۆر به گرنگ و پێویستی ده‌زانین شوێنێك یان ده‌زگایه‌ك بكرێته‌وه به‌ناوی (پاراستنی سه‌روه‌ته‌كانی نیشتمان). روونه شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلوول به سه‌ركردایه‌تی بارزانی نه‌مر كۆمه‌ڵێك ( ده‌ستكه‌وت، به‌ڵگه‌نامه، ده‌ستوور، بڕیار، كه‌ل و په‌ل ...) چ لای حزب چ لای كه‌سه‌كان پاریزراوه، پێویسته هه‌مووی له‌و ده‌زگایه‌دا كۆبكرێته‌وه و بپارێزرێت هه‌رچه‌نده هه‌وڵی كه‌سی هه‌یه، به‌ڵام واباشتره له دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تدا رێكبخرێت یان مۆزه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن. گومانی تێدانیه كه ئێستاش و له داهاتوودا ئه‌و به‌رهه‌م و به‌ڵگه‌نامانه‌ی شۆرش له مۆزه‌خانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و توێژینه‌وه جیهانیه‌كاندا گرنگیه‌گی زۆر تایبه‌تی ده‌بێت. شاره‌زایانی بواری مێژوو و شوێنه‌وار له گرنگی ئه‌و ده‌زگایه باش تێده‌گه‌ن.
هه‌روه‌ها خاڵێكی تر پێویسته (پاراستنی سه‌روه‌ته‌كانی نیشتمان) به یاسا رێكبخرێت. تاوه‌كو كه‌س مامه‌ڵه‌یه‌كی دووفاقی له‌گه‌ڵ پیرۆزی و سه‌روه‌ته‌كانی نیشتمان نه‌كات.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كورد ده‌ستبه‌رداری مێژوو و كه‌لتوری و شانازیه‌كانی خۆمان بین له‌ناو كه‌لتوری ئه‌وانیتردا وون ده‌بین.
احمد بابكر به‌ره‌كه‌یی