بایدن گەشت دەکات بۆ سعودیە و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی نەوت

بایدن گەشت دەکات بۆ سعودیە و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی نەوت

 

میدیاکانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پلانی وایە لە چەند مانگی داهاتوودا گەشت بکات بۆ سعودییە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ بازاڕی نەوت، کۆشکی سپی هێشتا ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا گەشتەکە دەکاتە ڕێگایەک بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و هاندانیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر بۆ کەمکردنەوەی کەم وکوری لە بازاڕدا.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا دێت کە ئابڵوقەی نەوتی ڕووسیا لەم ڕۆژانەدا ڕوو لە زیادبوون دەكات هەروەها ئابووری ئەمریکا بەهۆی هەڵئاوسانی بەرزەوە لە بارودۆخێکی باشدا نییە بەتایبەتی وەک بەرزبونەوەی نرخی بەنزین لەبەنزینخانەکانی ئەمریکادا.

بەپێی هەواڵی فۆکس نیوز، وەرچەرخان بۆ سعودیە وەک جێگرەوەیەك دەتوانێت ئەمریکا  ناچار بکات هەندێک لە جیاوازییەکانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکات،  دانوستانەکان لەگەڵ عەرەبستانی سعوودیش دەكرێت ئاڵۆز بێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو  پێشکەوتنەی كە لە بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا ئەنجام دراوە، ئەمەش نیگەرانیی لە نێوان یاسادانەرانی کۆمارییەكان و هەندێک لە  دیموکراتدا دروست کردووە.

سعودیەش دانوستانی لەگەڵ ئێران کردووە، بەڵام  ئەوان دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی کە ڕێککەوتنەکە تەواو گشتگیر دەبێت بۆ ئەوەی بە ڕاستی ڕێگە لە ڕکابەرە هەرێمییەکەیان بگیرێت کە چەکی ناوکی بەدەست بهێنن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top