هێزەكانی ڕووسیا تەنیا 30 کیلۆمەتر ماوە بێنە ناو کیڤی پایتەختی ئۆكرانیاوە

هێزەكانی ڕووسیا تەنیا 30 کیلۆمەتر ماوە بێنە ناو کیڤی پایتەختی ئۆكرانیاوە

 

 

 

ئاژانسی هەواڵ سی ئێن ئێن  بڵاوی كردەوە كە ماوەی 24کاتژمێر تێپەڕی بەسەر دەستپێکردنی پیشڕەوییەکانی ڕووسیا بەرەو خاکی ئۆکرانیا و تائێستاش چەندین ناوەندی گرنگی وڵاتەکەی کردوەتەوە ئامانج و بەرەو پایتەختی کیڤیش لە پێشڕەویدایە.

هەروەها دەڵێت ڕووسیا بەرەو پێشچونێکی زۆری لە خاکی ئۆکرانیادا کردووەو تەنیا 30 کیلۆمەتری ماوە بێتە ناو کیڤی پایتەختەوە.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە وڵاتەکەی حاڵەتی بەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

لالەیەکی دیکەیشەوە ئاژانسەکە ئاشکرای کرد، ڕووسیا فڕۆکەخانەی کیڤی کردوەتە ئامانج و دەنگی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەکەدا هاتووە.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئاشکرای کردوە، بەیانیی ئەمڕۆ لە ڕێگەی مووشەکەوە دوو شوێن لە ناو کیڤی پایتەخت کراوەتە ئامانج و برینداریش هەن.

Top