سێ ماڵپەڕی گرنگی ئۆكرانیا كەوتنە بەر هێرشی ئەلیكترۆنی

سێ ماڵپەڕی گرنگی ئۆكرانیا كەوتنە بەر هێرشی ئەلیكترۆنی

 

 

بەگوێرەی هەواڵێك كە حکومەتی ئۆکرانیا بڵاوی کردەوە، لە دوێنێوە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری و دوو بانکی گەورەی ئەو وڵاتە، لەم ڕووەوە ڕۆكرانیا گومانی هەیە كە ڕووسیا لە پشت ئەم كارەوە بێت.

 

هەر بە پێی هەواڵەكە دوێنێ ئیدارەی چاودێریی پەیوەندییەکانی حکومەتی كییڤ سێ هێرشی ئەلیکترۆنی تۆمارکردووە، لەوانە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری كە تووشی كێشە بووە، لەگەڵ  ماڵپەڕی هەردوو بانکی پرایڤت 24 و ئۆسجادبانکیش كە ئەوانیش لەكاركەوتوون.

 

لەلایەكی دیكەوە پەیوەست بە گرژییەكانی نێوان ئۆكرانیاو ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوە كردووە كە  بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئۆکرانیا ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوادا بكات.

 

پوتین جەختی لەوەش كردەوە كە ئۆکرانیا خۆی لەپابەندبوونەکانی دەدزێتەوە، هەروەها دەڵێت ئەوەی ئۆکرانیا لە هەرێمی دۆنباس ئەنجامی داوە بە کۆمەڵکوژی لەقەڵەم دەدرێت، هەرچی  رووسیایە باس لەوە دەكاتكە ئامادەیە کێشەی دۆنباس لەرێگەی گفتوگۆوە بەگوێرەی رێککەوتنی مینسك چارەسەر بكات.

Top