لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لە پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوە.
ھەر لەو کۆبوونەویەدا تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی میوان وێڕای پێزانیان بۆ بەردەوامی ئەو چاکسازیانە، ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقیان بە ھەنگاوێکی ئیجابی بۆ سەقامگیریی ناوچە جێناکۆکەکان لە قەڵەم دا.
ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سوریا تەوەری تری ئەو دانیشتنەبوو.

Top